جیهانگرنگ

بۆ جاری سێیەم ئەمریکا و ئێران کۆدەبنەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەرۆكایەتی وەفدێكی دیپلۆماسی و تەكنیكی بۆ درێژەدان بە دانوستانەكان لەگەڵ ئەمریكا بەرەو مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێدەكەوێت.

 پاش بەڕێوەچوونی گەڕی دووەمی دانوستانەکان لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، بڕیارە ڕۆژی شەممە گەڕی سێیەم لە شانشینی عومان بەڕێوەبچێت. هاوکات هەردوولا گەڕی یەکەم و دووەمیان بە ئەرێنی و باش وەسف کرد.

 ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند: بەپێی ئەو بەرنامەیەی كە لەلایەن عومان و بە ڕێككەوتنی ئەمریكا و ئێران دانراوە، سبەی شەممە، گفتوگۆی تەكنیكی لەنێوان تیمەكانی هەردولا و هەروەها دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەنێوان وەزیری دەرەوەی ئێران و نوێنەری تایبەتی كۆشكی سپی بەڕێوەدەچێت.

– بەرەوپێشچوون لە دانوستانەكان، بەندە بە نیشاندانی نیازپاكی، جددی بوون و واقیعبینی لەلایەن ئەمریكاوە.

– وەفدی ئێرانی بە لەبەرچاوگرتنی پێشینە و ئەزموونەكانی ڕابردوو، هەر هەنگاوێكی خۆی بە ئاگاداربوون لە ڕەفتاری لایەنی ئەمریكی دەنێت.

 دۆناڵد ترەمپ لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ ڕۆژنامەی تایم ڕایگەیاند: ئەگەر دانوستانەکان نەگەنە ئەنجام خۆم دەست بە هێرشی سەربازی دەکەم، واتە ئەگەر دانوستان نەکرێت خۆم یەکەم هانگاو بۆ هێرشکردنە سەر ئیران دەنێم.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button