جیهانگرنگهەواڵ

رووداوێک بووە هۆی گیان لەدەستدانی 25 کەس

لە شاری ڤانکۆڤەری کەنەدا، بەهۆی ڕووداوێکەوە 25 کەس گیان لەدەست دەدەن و ژمارەیەکی دیکەش بریندار دەبن.

 ئەمڕۆ یەکشەممە لە فێستیڤاڵکی شاری ڤانکۆڤەری کەنەدا، ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بەنێو ئاپۆڕای خەڵکدا و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان 25 کەس گیان لەدەست داوە و زیاتر لە 10 کەسیش بریندار بوون.

کێن سیم، سەرۆکی شارەوانی کەنەدا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتی هاووڵاتیاندا لە ئاهەنگی لاپۆ لاپۆ کە فێستیڤاڵێکی ساڵانەی فلیپینییەکانە، ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بەنێو فێستڤاڵەکەدا و بەهۆیەوە کوژراو و برینداربوون. 

ئەو کەسەی کە هەستاوە بە ئەنجامدانی تاوانەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیکراوە، تاوەکو ئێستا ڕوونکردنەوە لەبارەی ئەو کردەوە تاوانکارییە نەدراوە ئاخۆ کردەیەکی تیرۆریستییە یاخود بابەتێکی دیکەیە. 

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button