
بڕیارە سبەی چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە و گفتوگۆ لەسەر دوو تەوەری گرنگ بکەن.
لە تەوەری یەكەمدا، تاوتوێی خستنەڕووی دواپێشهاتەكانی پەیوەندیدار بە گفتوگۆ و دانوستانەكانی تایبەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەکرێت.
تەوەری دووەمیش تایبەتە بە، خستنەڕووی پێشنیازی رەشنوسی بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ رێكخستنەوەی دامەزراوەی بەڕێوەبردنی خانەنشینی گشتی لە هەرێمی كوردستان.
Facebook Comments Box