کوردستانهەواڵ

بارزانی: شۆڕشی ئەیلوول شۆڕشی ئیرادە و بڕوابەخۆبوونی مرۆڤی كوردستانی بوو

لە یادی شۆڕشی ئەیلوول، مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان. پەیامێکی بڵاوکردوە و ڕایدەگەنێت ”  شۆڕشی ئەیلوول شۆڕشی ئیرادە و بڕوابەخۆبوونی مرۆڤی كوردستانی بوو و بناغەیەكی پتەو و ڕێكخراوی بۆ بەردەوامیی تێكۆشان و وەستانەوەی گەلی كوردستان لەدژی زۆرداری دانا”

بارەگای بارزانی بە بۆنەی ٦١هەمین ساڵیادی “شۆڕشی ئەیلوول”  پەیامێکی مەسعوود بارزانی بڵاوکردۆتەوە تیایدا هاتووە “. لەو شۆڕشە سەرتاسەرییەی گەلی كوردستاندا هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگە بەشداری خەباتی نەتەوایەتی و دیموكراسیخوازی گەلەكەیان بوون و هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی كوردستانیش شانبەشانی كورد بە ڕابەرایەتیی جەنابی بارزانیی نەمر لەدژی ستەم و داگیركاری خەباتیان كرد”

بارزانی لە پەیامەکیدا بۆ ڕۆڵی ژنان و پیشمەرگەکانی ئەۆڕشە دەڵێت ” لە شەست و یەكەمین ساڵیادی شۆڕشی ئەیلوولدا پێزانینم بۆ ڕۆڵ و ماندوونەناسیی دایكان و ژنان و هەموو ئەو پێشمەرگە و خەباتگێڕ و قارەمانانە هەیە كە ڕۆڵیان لەو شانازییە نیشتیمانییەدا هەبووە”

جێگەی ئاماژەیە، لە ١١ی ئیلوولی سەدەی ڕابردوو، مەلا مستەفا بارزانی سەرۆکی کۆچکردووی پارتی دیموکراتی کوردستا بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی خەڵکی کوردستان لە عێڕاق. شۆڕشی  هەڵگێرساند کە بە “شؤڕشی ئەیلوول” ناوننرا. تاوەکو لە  ساڵی ١٩٧٠ توانی ئۆتۆنۆمی بۆ باشووری کوردستان بەدەسبێنێت.

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەی “مەسعوود بارزانی”یە

پەیامی سەرۆك بارزانی لە ساڵیادی هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوول

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

ئەمڕۆ شەست و یەك ساڵ بەسەر هەڵگیرساندنی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا تێدەپەڕێ. لەو شۆڕشە سەرتاسەرییەی گەلی كوردستاندا هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگە بەشداری خەباتی نەتەوایەتی و دیموكراسیخوازی گەلەكەیان بوون و هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی كوردستانیش شانبەشانی كورد بە ڕابەرایەتیی جەنابی بارزانیی نەمر لەدژی ستەم و داگیركاری خەباتیان كرد. شۆڕشی ئەیلوول شۆڕشی ئیرادە و بڕوابەخۆبوونی مرۆڤی كوردستانی بوو و بناغەیەكی پتەو و ڕێكخراوی بۆ بەردەوامیی تێكۆشان و وەستانەوەی گەلی كوردستان لەدژی زۆرداری دانا. شۆڕشی ئەیلوول بە بەها بەرزەكانییەوە و بە پێداگری و خۆراگریی سەركردایەتی و پێشمەرگە و جەماوەر وای كرد دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان هەنگاوی زۆر گەورە بەرەو پێشەوە بنێت و ببێتە سەرچاوەی هێز بۆ قۆناغەكانی تری خەباتی گەلی كوردستان و هەروەها سەرچاوەی ئیلهام بۆ تێكۆشەر و خەباتگێڕان لە هەموو پارچەكانی تری كوردستان.

لە شەست و یەكەمین ساڵیادی شۆڕشی ئەیلوولدا پێزانینم بۆ ڕۆڵ و ماندوونەناسیی دایكان و ژنان و هەموو ئەو پێشمەرگە و خەباتگێڕ و قارەمانانە هەیە كە ڕۆڵیان لەو شانازییە نیشتیمانییەدا هەبووە. چ ئەو قارەمانانەی لە شۆڕشی ئەیلوولدا شەهید بوون و یانیش لە ژیاندا نەماون و، چ ئەو ڕۆڵە سەربەرزانەی بەشداری شۆڕش بوونە و هێشتا لە ژیاندا ماون. ئەو قارەمانانە  مێژوویان بۆ گەلەكەیان دروست كرد و جێگەی شانازی و سەربەرزیین بۆ هەموومان.

مسعود بارزانی

11ی ئەیلوولی 2022

– هەولێر

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button