کوردستانگرنگهەواڵ

هۆشدارییەک لەلایەن کەشناسی هەرێمەوە لەبارەی کەش و هەوای رۆژی هەینی

کەشناسی هەرێم هۆشداریی دەداتە هاوڵاتیان، کەشی هەرێم و عیراق ناسەقامگیر دەبێت و رەشەبا و هەورەبروسکە و تاوەباران دەبێت، خۆڵبارینیش بەردەوام دەبێت.

ئەمرۆ پێنجشەممە ١ی ئایاری ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بلاویکردەوە، سبەینێ کەشوهەوای ناوچەکە و عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی ناسەقامگیر دەبێت، بەجۆرێک رەشەبا و هەورەتریشقە و تاوەبارانی پچڕپچڕ دەبێت

دەشڵێت، سبەینێ خێرایی با زیاد دەکات لەدوای نیوەڕۆوە و هەندێک کات دەگاتە سەروو ٥٠ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا.
هەروەها، لە ناوچەکانی باشوری هەرێم رێژەی تۆز و خۆل زیاتر دەبێت، بۆ کاتەکانی ئێوارە خێرایی با ئاسایی دەبێتەوە.
کەشناسی هەرێم دەشڵێت، پێشبینی روودانی ژمارەیەکی زۆر هەورەتریشقە دەکرێت.

هاوکات، کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشەهوای ئەمڕۆی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان  ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بوونی کەمێک تۆز و خۆڵ لە کەشدا و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە بە بەراورد لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

هەروەها، سبەینێ هەینی، پلەکانی گەرما ٣ بۆ ٥ پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: ٣٤ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ٢٩ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٢٩ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٣٦ پلەی سیلیزی 

زاخۆ  : ٢٨ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٣٠ پلەی سیلیزی

سۆران : ٢٤ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ١٩ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ٣٦ پلەی سیلیزی

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button