جیهانکوردستان

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە ڕاوێژكاری تازەی ئەڵمانیا دەكات

بە بۆنەی هەڵبژاردنی بۆ پۆستی ڕاوێژكاری ئەڵمانیا، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی فریدریك مێرتز دەكات.

 سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لە پەیامەكەیدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس بڵاوی كردووەتەوە دەڵێت: فردریک مێرتز، پیرۆزباییت لێدەکەم بە بۆنەی هەڵبژاردنت وەک ڕاوێژکاری نوێی ئەڵمانیا. من دڵنیام کە سەرکردایەتییەکەت دەرفەتی نوێ بۆ بەهێزکردنی هاوبەشیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا دەکاتەوە.


 ئەمڕۆ پەرلەمانی ئەڵمانیا بە زۆرینەی ڕەهای دەنگ ‘فریدریک مێرتز’ی  وەک ڕاوێژکاری وڵات هەڵبژارد.

 لە گەڕی دووەمی دەنگداندا مێرتز توانی 325 دەنگی پشتگیری لە کۆی 630 ئەندامی پەرلەمان بەدەست بهێنێت، هاوکات 289 دەنگ لە دژی بوون، ئەمە لە کاتێکدایە کە لە گەڕی یەکەمی دەنگدانی پەرلەماندا مێرتز تەنیا 310 دەنگی بەدەستهێنا.

 مێرتز 11ـی نۆڤەمبەری 1955 لەدایک بووە، سەرۆکی یەکێتیی کریستیان دیموکراتی ئەڵمانیایە، ڕێبەرایەتیی هاوپەیمانیی نێوان کریستیان دیموکرات و سۆسیال دیموکرات دەکات، لە هەڵبژاردنەکاندا جەختی لەسەر بابەتەکانی ئابووری، دەرەوە، ئاسایش و خێزان بوو، ئەو خۆی ناساندووە بەوەی لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە پارێزگار و لە ڕووی ئابوورییەوە لیبراڵە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button