ته‌ندروستیگرنگ

تووشبوون بە تای خوێنبەربوون بەرز دەبێتەوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەی توشبوون بە تای خوێنبەربوون بۆ 54 حاڵەت بەرزبووەتەوە، لەو ژمارەیەش هەشت تووشبوویان گیانیان لەدەستداوە کە چواریان لە کەرکووک بوون.

 بەمەبەستی دابینکردنی پێداویستییە پزیشکییەکان، چارەسەری پێویست بۆ توشبووان و لەناوبردنی هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی پەتاکە، لە دوێنێوە وەزارەتی تەندروستی عێراق بەهاوکاری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تای خوێنبەربوون پێکهێناوە.

 د. سائر حوسێن، بەڕێوەبەری بەشی پەتاکان لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، تائێستا 54 توشبوو و هەشت حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی تای خوێنبەربوون لە سەرانسەری وڵاتدا تۆمارکراون، زۆرترین توشبوو و مردنیش بەهۆی پەتاکە لە زیقار و کەرکووکن کە بریتین لە 22 توشبوو و چوار گیانلەدەستدان.

 تووشبوون بە پەتای خوێنبەربوون بەگوێرەی پارێزگاکان:

زیقار 17 حاڵەتی تووشبوون
کەرکووک پێنج حاڵەتی تووشبوون و چوار حاڵەتی مردن
موسەننا شەش حاڵەتی تووشبوون و دوو مردن
واست پێنج حاڵەتی تووشبوون و حاڵەتێکی مردن
دیالە دوو حاڵەتی تووشبوون و حاڵەتێکی مردن
نەینەوا سێ حاڵەتی تووشبوون
ئەنبار یەک حاڵەتی تووشبوون
هەولێر یەک حاڵەتی تووشبوون
بەسڕە سێ تووشبوو
بەغدا سێ تووشبوو

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button