کوردستانهەواڵ

پاسەوانی سنوور تەقە لە باوک و کوڕێک دەکات

بەیانیی رۆژی پێنجشەممە پاسەوانی سنوور لە شارباژێڕی سنووری سلێمانی تەقەیان لە باوک و کوڕێک کرد، کوڕەکە گیانی لە دەستداوە و باوکەکەش بریندارە. 

رووداوەکە کاتژمێر 5:30ـی خولەکی بەیانی رۆژی پێنجشەممە، 8-05-2025 روویداوە، باوکێک و کوڕەکەی بە ناوەکانی ئاوات ئیسماعیل و ئارێز ئاوات ئیسماعیل لەلایەن پاسەوانی سنوورەوە تەقەیان لێکرا.

مەحموود مارف، کە پورزای ئاواتە، رایگەیاند گوت: “ئەو باوک و کوڕە بارێکی فەرمیان پێبووە و ویستوویانە بیبەنە ئێران، بارەکەش گومرگ کراوە، بەڵام لە گوندی سوورەبان، لە سنووری شارباژێر تەقەیان لێکراوە، بە هۆیەوە کوڕەکە کوژراوە و باوکەکەشی بریندار بووە.”

بە گوتەی مەحموود، لەلایەن پاسەوانی سنوورەوە تەقەیان لێکراوە، ئەو کەسەشی تەقەی لێکردوون، لەلایەن ئاسایشەوە دەستبەسەر کراوە.

ئەو خانەوادە خەڵکی گوندی کانی گوێزن. باوکەکە لە دایکبووی 1982ـە و دوای بریندارکردنی گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، کوڕەکەشی کە تەمەنی 17 ساڵە، تەرمەکەی براوەتە دادپزیشکیی سلێمانی.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button