کوردستانگرنگ

ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە دوو بڕگەی تاووتوێ دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە، 14ی ئایاری 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە و دوو بڕگە تاووتوێ دەكات.
لە بڕگەی یەکەمدا لەبارەی ڕەشنووسی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە پرۆژەی “ڕووناکی” بۆ دابینکردن و دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاریی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاوبەشانی تۆڕەکانی کارەبای نیشتمانی بەشێوەیەکی فراوان و بەردەوام، ڕێگرتن لە بەفیڕۆدان و هاوسەنگی لە دابەشکردن، پاراستنی ژینگە و تەندروستیی گشتی گفتوگۆ دەكرێ.
لە بڕگەی دووەمدا، ڕاسپاردەی وەزارەتەکان و لایەنەکانی نەبەستراو بە وەزارەت لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران بۆ هەماهەنگی و هاریکاریی دەستەی هاوبەشی وردبینیی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستان کە لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕەشنووسی ڕاپۆرتی هاوبەشن لەسەر وردبینیی دارایی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆ دەكرێ.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button