کوردستانگرنگ

پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بۆ فەرمانبەران لە کام قۆناغدایە؟

لە چەند پارێزگایەک نەبوونی زەویی تەرخانکراو بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەرانی سوودمەندبوو، گرفتی دروستکردووە، وەزیری شارەوانیش دەڵێت؛ بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە، پێویستە ڕەگەزی بەشێک لە زەوییە کشتوکاڵییەکان بگۆڕین و بیکەینە زەویی شارەوانی.

 دوای گەڕانەوەی ناوی دەیان هەزار فەرمانبەر و کارمەندی ئەمنی و خانەنشینان بۆ سوودمەندبوونیان لە پێدانی زەوی، ئێستا سەرجەم سەرۆکایەتی و بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان سەرقاڵی تەرخانکردنی زەوین بۆ دابەشکردنی بەشێوەی فیعلی بەسەر سوودمەندبووان، هەر گرفتێکیش بێتە بەردەم پرۆسەکە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان چارەسەریی دەکرێن.

لە لێدوانێکی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەمەبەستی تەرخانکردنی زەوی بۆ دابەشکردنی بەسەر ئەو فەرمانبەرانەی ناویان بۆ پێدانی زەوی دەرچووە، پێویستە بەشێک لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی دەورووبەری هەولێر بکوژێنینەوە و ڕەگەزی زەوییەکان بکەینە زەویی شارەوانی بەتایبەت لە دەشتی بەڕانەتی، ئەوەش پاڵپشت بە یاسا کارپێکراوەکان و بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو.

پرۆسەکە لە کام قۆناغدایە؟

– ساسان عەونی ئاماژەی بەوە کرد، ئێستا سەرجەم سەرۆکایەتی و بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان سەرقاڵی تەرخانکردنی زەوین بۆ دابەشکردنی بەشێوەی فیعلی بەسەر سوودمەندبووان، هەر گرفتێکیش بێتە بەردەم پرۆسەکە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان چارەسەریی دەکەین. ئەگەر بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی و بەرزی و نزمی ئەو زەوییەی بۆ پرۆسەکە تەرخانکراوە، گرفت دروست ببێت، ئەوا ڕێکاری پێویست دەگرینە بەر بۆ ئامادەکردنی زەوییەکان بۆ ئەم مەبەستە.  

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button