جیهانگرنگ

تۆڕێکی گەورەی قاچاخچییان دەستگیر دەکرێت

هۆیەکی سەرەکیی کەمبوونەوەی رێژەی چوونی کۆچبەری نایاسایی بۆ نێو ئەورووپا بۆ ئەو هەڵمەتە بەردەوامانە دەگەڕێتەوە کە دامەزراوە هەواڵگری و ئەمنییەکانی ئەورووپا بۆ دەستگیرکردنی قاچاخچییان دەیکەن؛ ئەم هەفتەیە لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی پۆلیسی ئەڵمانی و بەلجیکیدا ژمارەیەکی زۆر خەڵک بە تۆمەتی قاچاخچێتی دەستگیر کران.

پۆلیسی ئەو دوو وڵاتە دەڵێن، “تۆڕێکی نێودەوڵەتیی قاچاخچێتی بە مرۆڤ”یان دەستگیر کردووە، کە 7 کەس بوون و بەرپرسیارن لە بەقاچاخ هێنانی 300 کۆچبەر بۆ ئەورووپا و گواستنەوەیان لە ناوەوەی ئەورووپا.

لەو 7 کەسە، 6 كەسیان لە بەلجیکا دەستگیر کراون و یەکێکیان لە ئەڵمانیا بووە. ئەو کەسانە بەوە تۆمەتبارن کە لەنێوان ساڵانی 2022 و 2024 کۆچبەریان بە ئۆتۆمبێلی ئاسایی (واتە بارهەڵگر نا) لەڕێگەی سنوورەکانی پۆڵەندا و نەمساوە گەیاندووەتە ئەڵمانیا.

پۆلیس دەڵێت، لە مانگی 9ی پار، بە رێکەوت لەسەر سنووری نێوان نەمسا و ئەڵمانیا ئۆتۆمبێلێکیان راگرتووە. دوای لێکۆڵینەوە لە شۆفێرەکە و دەستگرتن بەسەر تەلەفۆنەکەیدا، دەرکەوتووە ئەندامە لە تۆڕێکی قاچاخچێتیدا؛ ئەم هەفتەیەش تەواوی تۆڕەکە دەستگیر کراون.

هەموو دەستگیرکراوەکان، لەسەر داوای ئەڵمانیا، دەبرێنە ئەڵمانیا، لەوێ لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت و دادگایی دەکرێن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button