
بە پێی بەیاننامەی نووسینگەیەکی تایبەتی خۆی، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی ئایاری ٢٠٢٣، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند، جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لە هەفتەی رابردوودا، جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، لە کاتی سەردانیکردنی پزیشک لە پشکنیندا بۆی دەرکەوت کە گرێی پرۆستاتی هەیە و رۆژی هەینی تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە.
باس لەوەش کراوە، ئەو شێرپەنجەیە بە خێراریی دەگوازرێتەوە بۆ ئێسکەکان و بایدن بەهۆیەوە ژیانی لە مەترسیدایە.
جۆو بایدن لە ساڵی ٢٠٢١دا وەک ٤٦ەمین سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردرا و ماوەی سەرۆکایەتییەکەی لە ساڵی ٢٠٢٥ بە بردنەوەی ترەمپ لە تەختی هەڵبژاردن، کۆتایی هات.
Facebook Comments Box