کوردستانهەواڵ

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمان روونکردنەوە دەدات لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمان عێراق دەڵێت، هەرچەندە دابەزینی نرخی نەوت ئاستەنگ بۆ کاروباری دەوڵەت دروستدەکات و کورتهێنان زیاتر دەکات، بەڵام دۆسیەی مووچە هیچ گرفتێکی بۆ دروست نابێت و  بە تەواوی گەرەنتی کراوە.

لە بودجەی سێ ساڵەی عێراقدا نرخی بەرمیلێک نەوت بە 70 دۆلار خەمڵێنراوە، بەڵام ئێستا بەهای بەرمیلێک نەوت بە دەوروبەری 65 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەوەش کورتهێنان لە بودجەدا زیاتر دەکات.

 حوسێن موئنس، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئاستەنگییەک چەند بژاردەیەکی لەبەردەستە، “دۆخی ئێستای وڵاتیش مایەی نیگەرانیی نییە و دۆسیەی مووچە هیچ گرفتێکی بۆ دروستنابێت”.

 بەوتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی دواکەوتنی ناردنی خشتەی بودجەی ساڵی 2025 ئاماژەیەکی نەرێنییە و دانانی نرخی نەوتیش بە 70 دۆلار لە بودجەدا، چیتر کرداریی نییە و پێویستە لەسەر بۆچوونی شارەزایان هەمواربکرێتەوە، بەهۆی پشت بەستنی وڵاتیش بە یەک سەرچاوەی داهات بابەتی خشتەی بودجە وەک ئاستەنگییەک بۆ حکومەت و خەڵک دەبینرێت بۆیە دەبێت بەڕێوەبردن و پلانێکی دروست دابنرێت بەجۆرێک لەگەڵ دۆخی ئێستای عێراق بگونجێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button