جیهانکوردستانگرنگهەواڵ

وەزیرێکی ئەمەریکا بۆ شاندەکەی مەسرور بارزانی: ئەوان شایەنی باشترینن

چوارشەممە 21ـی ئایاری 2025، مایک پۆمپێیۆ، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمەریکا و بەڕێوەبەری پێشووی  CIA لە ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆستی ئەمەریکی وتارێکی بە ناونیشانی (کورد شایەنی باشترە و چۆن ئەمەریکا دەتوانێت پاڵپشتیی لە هاوپەیمانێکی بکات بۆ سەربەخۆیی ) بڵاوکردووەتەوە و تێیدا نووسیویەتی:

گەلی کورد خۆی سەلماندووە کە یەکێکە لە ڕاستگۆترین هاوبەشەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام ئەوان تاوەکوو ئێستا خاوەنی وڵاتی خۆیان نین، هەروەکوو دەبینین مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەم هەفتەیەدا سەردانی واشنتنی کردووە،  ئەو هاوڕێیانەمان کە لە هەرێمی کوردستان سەردانی واشنتنیان کردووە شایەنی باشترینن.

هەروەها نووسیویەتی ،لەکاتێکدا نەتەوەکانی دیکە بە قسە هاوڕێیەتی خۆیان بۆ ئەمەریکا پیشانداوە، بەڵام کورد بە کردار و قوربانی دان خۆیان سەلماندووە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button