جیهانکوردستانگرنگهەواڵ

سێناتۆر بیل هاگەرتی بۆ مەسرور بارزانی: هیوادارم پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی لە نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان زیاتر پەرەی پێ بدرێت

حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ سێناتۆر بیل هاگەرتی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
سێناتۆر هاگەرتی پێشوازیی لە واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دوو کۆمپانیای ئەمەریکی کرد لە بواری وزە و هیوای خواست پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی لە نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان زیاتر پەرەی پێ بدرێت.
سەرۆکی حکومەت وێڕای سوپاسکردنی ئەمەریکا بۆ پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان، جەختیشی لە گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندیی ستراتیژی لەنێوان هەردوولادا کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، باس لە پێویستيی ڕێزگرتن لە مافە دەستووری و قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان کرا.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button