جیهانکوردستانگرنگهەواڵ

مەسرور بارزانی لەگەڵ هەردوو سیناتۆر ڕۆجەر ویکەر و جاک ڕید کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/22، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ سێناتۆر ڕۆجەر ویکەر، سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاریی سەربازيی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا و سێناتۆر جاک ڕید، ئەندامی لیژنەکە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوو سیناتۆر پشتیوانیی خۆیان بۆ هێزی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و جەختیان لە گرنگیی پتەوکردنی هاوبەشی و هاوپەیمانیی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان کردەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button