کوردستانگرنگهەواڵ

خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە

دەستەی کەشناسیی عێراق ڕایدەگەیێنێ، ڕۆژانی داهاتوو خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە بە تایبەتی لە پارێزگاکانی باشووری وڵات.

 دەستەی کەشناسیی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: لە ڕۆژانی داهاتوو تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی باشوور بۆ سەرووی 40 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە، هاوکات خۆڵبارین دەستپێدەکات بە تایبەتی لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا، ناوەڕاست و باشووری عێراق، مەوداوی بینینیش لە نێوان سێ بۆ پێنج کیلۆمەتر دەبێت.

سەرچاوەیەک لە هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: خۆڵبارین لە عێراق زۆرە بەڵام لە هەرێمی کوردستان بەدیاریکراوی لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک کەمترە، لە پارێزگای سلێمانی بەهۆی با، خۆڵبارین نەماوە. گوتیشی، ڕۆژی یەکشەممە خۆڵبارینەکە لە هەرێمی کوردستان لاوازتر دەبێت.

بە گوێرەی دەستەکە، ڕۆژی پێنجشەممە، خۆڵبارینەکە بەردەوام دەبێت بەڵام پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button