
سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ پارێزگارەکانی هەڵەبجە و سلێمانی و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکانی ڕاپەڕین و گەرمیان کۆبووەوە و ڕەزامەندییان دا لەسەر 9 پرۆژەی گرنگ و ستراتیژی بۆ پارێزگای هەڵەبجە.
یەکشەممە 25ـی ئایاری 2025، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بەئامادەبوونی سەرۆکی فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، لە دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجەو پارێزگاری سلێمانی و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین کۆبۆوە.
بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە بەدواداچوون بوو بۆ داواکاریی و بڕیارەکانی کۆبوونەوەی 16ـی نیسانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ پارێزگارەکانی هەڵەبجە و سلێمانی و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین و بڕیاری پێویست لە بارەی هەموو ئەو دۆسییانە دران کە خزمەت بە هاووڵاتییان دەکات..
لە كۆبونەوەكەدا، نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە ڕەزامەندی چەند پرۆژەیەکی لە ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ پارێزگای هەڵەبجە وەرگرت، لەوانەش:
1- دروستكردنی ناوچەی بازاڕی ئازاد لە هەڵەبجە.
2- پڕۆژەی دروستكردنی شەقامی (30) مەتری كەمەرەیی لە قەزای خورماڵ بە گوژمەی زیاتر لە سێ ملیار و 518 ملیۆن دینار.
3-دابینكردنی بودجەی تایبەت بەدەر لە پشكی پارێزگای هەڵەبجە لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان و بودجەی وەبەرهێنان بە بڕی (10) ملیار دینار بۆ ئاوەدانكردنەوەو بەرەوپێشچوونی پارێزگای هەلەبجە لەسەرجەم سێكتەرەكاندا.
4- گۆڕینی بودجەی خانووی خۆكردی وارسی شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە بە گوژمەی (16،296،00) دۆلار.
5- ئامادەكردنی دیزاین و دەرخستە و دروستكردنی رێگای بازنەیی (40) مەتری هەڵەبجە بە گوژمەی 30 ملیار دینار.
6- پڕۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆ و ڕێگای گەڕەكی شەهیدانی كیمیاباران بە گوژمەی زیاتر لە 14 ملیار و 403 ملیۆن دینار.
7-پڕۆژەی قیرتاوكردنی گەڕەكی ئازادی لە ناحیەی سیروان وەک قۆناغی دووەم بە گوژمەی دوو ملیار و 985 ملیۆن دینار.
8- دروستكردنی باڵەخانەی پارێزگا بە گوژمە چوار ملیار دینار.
9- دابینكردنی ئەم ئامێرانەی لای خوارەوە بۆ سەرجەم فەرمانگەكانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە :
3 دانە بلدۆزەر
3 دانە لۆلۆدەر
3 دانە فلات
6دانە گەلابە
2 دانە دەقاق
8 تەنكەری ئاو
5 شۆفڵ
3 دانە بوب كات
7 دانە گرێدەر
5 دانە عادیلە.