کوردستانهەواڵ

بەهۆی تەقینەوەی مینێک 10 کرێکار برینداربوون

بەهۆی تەقینەوەی مینێک لە سنووری شارۆچکەی پێنجوێن 10 کرێکار برینداربوون و دوو لە بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار کراون لە سلێمانی.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، ئەمڕۆ هەینی 30ـی ئایاری 2025، رایگەیاند: بەهۆی تەقینەوەی مینێک لە سنووری شارۆچکەی پێنجوێن 10 کەس برینداربوون.

سامان نادر گوتیشی: تەندروستی شەش کەسیان جێگیرە و لە نەخۆشخانەی پێنجوێن چارەسەر دەکرین، دوو برینداری دیکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار کراون.

هێمن ئیبراهیم، قایمقامی قەزای پێنجوێن لەسەر ئەم ڕووداوە ڕاگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە کێڵگەیەکی شوتی دا لە گوندی کێلو، مینێک بە 10کەسدا تەقیوەتەوە، بەڵام دوو لەوانە تەندروستییان جێگیرە و نەچوونەتە نەخۆشخانە”

هێمن ئیبراهیم، گوتیشی: سەرجەم کرێکارەکان کوردن و دانیشتوی شارۆچکەی شارەزور و سەیدسادقن، لە کاتی پشوو دان دەستکاری پاشماوەی جەنگیان کردوە، کە لەو ناوچەیەدا بووەو پێیاندا تەقیوەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو شوێنەی ڕووداوەکەی لێ ڕووداوە، زەویی کشتوکاڵییە و ساڵانە جوتیاران بە مەبەستی کشتوکاڵکردن بەکاریدەهێنن، لەکاتی تەقینەوەی ئەو مینە، ژمارەیەک کرێکار کاریان کردووە و بەهۆی تەقینەوەکە هەشت کەس برینداربوون.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button