کوردستانگرنگهەواڵ

ناوی بەشێک لە ئەندامانی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پیرمام بڵاوکرایەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 31-05-2025، کۆبوونەوەی گرنگ و بەرفراوانی هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی دەستەی کارگێڕیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام دەست پێ کرد. 

لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی گشتیی ئێستای عێراق، هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەکرێت. هەروەها هەڵوێستی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانیش لە بەرانبەر بڕیاری وەزارەتی دارایی عێراق بۆ خەرجنەکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان ڕادەگەینرێت. 

ناوی بەشێک لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکەی پیرمام:

1.  سالار لالە سەرحەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

 2. د. مەجید حەمەدئەمین، ئەندامی سەکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

3. محەممەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان.

4. دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری باڵی کوردساتی بزووتنەوەی گۆڕان.

5. بێکەس قادر، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی زەحمەتکێشان.

6. عەبدوڵلا وەرتی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی.

7. باپیر کامەلا، سکرتێری پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان.

8. محەممەد بازیانی، نوێنەری بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامی.

9. عەبدوقادر بازرگان و مونا قەهوەچی، نوێنەرانی پارتی چاکسازیی تورکمان.

10. کاوە مەحموود، سکرتێری حزبی شیوعی.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button