کوردستان

سەرۆکی دادگای فیدراڵی پەیامێک بۆ مەسرور بارزانی دەنێرێت

جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات.

سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دەڵێت، لەم بۆنەیەدا دووپات لەسەر ئەوە دەکەینەوە کار بە دەستوور بکرێت، ئەوەش وادەکات یەکگرتوویی عێراق و بەرژەوەندیی تەواوی عێراقییەکان پارێزراوبێت.

دەشڵێت: دەستوور دەتوانێت پارێزگاری لە سەرەوەت و سامانی وڵات بکات و گەرەنتیی دابەشکردنی بەسەر هەمووان بێ جیاوازی زامن دەکات.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button