رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

فەرماندەیەکی گەورەی سوپای پاسداران کوژرا

شەوی ڕابردوو سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی ئێران، دواتر وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس کوژرانی فەرماندەی فەیلەقی فەڵەستینی لە قوم ڕاگەیاند. 

 ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە: شەوی ڕابردوو محەممەد سەعید ئیزادی، فەرماندەی فەیلەقی فەڵەستینی لە شوقەیەکی قوم بە ئامانجگیراوە.

کاتز لە درێژەی قسەکانیدا نووسیویەتی: ئیزادی گەورەترین بەرپرسی بوو لە سوپای پاسداران و پەیوەندیی لەگەڵ حەماس وجیهادی ئیسلامیی هەبوو.

فەرماندەی سەربازی محەممەد سەعید ئیزادی، بە پلەی ژەنەڕاڵ نازناوی حاجی ڕەمەزان، بەتەمەنترین فەرماندەی ئێرانی بووە لە لوبنان و سووريا، هاوکات فەرماندەی فەیلەقی فەڵەستین لە سوپای پاسداران بووە، بەرپرس بووە لە پارەداركردنی بزووتنەوەی حەماس.

بەپێی بڵاوکراوەی ئیندیپێندێت، ئەو ئەفسەرەی سوپای قودسی سەر بە پاسداران، بەرپرسی پەیوەندییەكانی پاسداران بووە لەگەڵ هەریەك لە حەماس و جیهادی ئیسلامی لە كەرتی غەززە، هاوكات پەیوەندیی بەردەوامی هەبووە لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبنانی، لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا چەندین جار بە نهێنی چووەتە غەززە و لوبنان.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button