جیهان

کێ خاوەنی زۆرترین کڵاوەی ئەتۆمییە لە جیهان؟

ئێستا 9 وڵاتی جیهان دەڵێن خاوەنی چەکی ئەتۆمین، یان وا بڕوا دەکرێت کۆگەی چەکی ئەتۆمیان هەبێت، پێنج لەو وڵاتەنە ئەوانەن کە ئەندامی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشن.

ئەمریکا، رووسیا، چین، فەرەنسا و بەریتانیا، ئەو پێنج وڵاتەن پەیماننامەی بڵاونەبوونەوەی چەکی ئەتۆمییان واژۆ کردووە، ئەو وڵاتانەی چەکی ئەتۆمییان نییە پابەند دەکات بە دروستنەکردن یان بەدەستنەهێنانی، هەروەها ئەو وڵاتانەی خاوەنی چەکەکەن پابەند دەکات بە “هەوڵدان بۆ دانوستاندن بە نیازپاکی” بە ئامانجی چەکداماڵینی ئەتۆمی.

هیندستان و پاکستان، دوو رکابەری هەرێمی، پەیماننامەکەیان واژۆ نەکردووە و لە ماوەی ساڵانی رابردوودا کۆگا ئەتۆمییەکانی خۆیان دروست کردووە.

هیندستان یەکەم وڵات بوو کە لە ساڵی 1974 تاقیکردنەوەی ئەتۆمی ئەنجامدا، پاشان لە ساڵی 1998 تاقیکردنەوەیەکی دیکەی ئەنجامدا. پاکستان دوای چەند هەفتەیەکی کەم تاقیکردنەوەی ئەتۆمیی تایبەت بە خۆی ئەنجامدا.

سەبارەت بە ئیسرائیل، کە ئەویش پەیماننامەکەی واژۆ نەکردووە، هەرگیز دانی بەوەدا نەناوە کە خاوەنی چەکی ئەتۆمییە، بەڵام بە شێوەیەکی بەرفراوان وا بڕوا دەکرێت کە خاوەنیەتی.

کۆریای باکوور لە ساڵی 1985 چووە پاڵ پەیماننامەی بڵاونەبوونەوەی چەکی ئەتۆمی، بەڵام لە ساڵی 2003 کشانەوەی خۆی لە پەیماننامەکە راگەیاند، بە ئاماژەدان بەوەی کە بە “دەستدرێژیی ئەمریکا” ناوی برد. لە ساڵی 2006ـەوە، زنجیرەیەک تاقیکردنەوەی ئەتۆمیی ئەنجامداوە.

ئێران کە هەمیشە جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تەنیا بۆ مەبەستی ئاشتییانەیە. ئاژانسەکانی هەواڵگریی ئەمریکا مەزەندەیان کردووە کە تاران لە ئێستادا بە شێوەیەکی چالاکانە هەوڵی بەدەستهێنانی بۆمبی ئەتۆمی نادات، بەڵام لە ساڵانی دواییدا یۆرانیۆمی تاوەکو ئاستی 60٪ پاکی پیتاندووە، کە نزیکە لەو ئاستەی بۆ چەکی ئەتۆمی بەکاردێت، کە 90٪ـە.

پەیمانگەی ستۆکهۆڵمی نێودەوڵەتیی بۆ توێژینەوەکانی ئاشتی کۆی گشتیی کۆگاکانی ئەتۆمیی جیهان بە نزیکەی 12.241 کڵاوەی ئەتۆمی تا مانگی یەکی 2025 دەخەمڵێنێت، کە 9.614 یان لە یەدەگی سەربازیدا هەڵگیراون ئەوەش بەمەبەستی بەکارهێنان لەکاتی شەڕ.

لە هەڵسەنگاندنێکی ساڵانەدا کە ئەم هەفتەیە بڵاوکرایەوە، پەیمانگەی ستۆکهۆڵمی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەکانی ئاشتی، ژمارەی ئەو کڵاوە ئەتۆمییە سەربازییانەی کە ئەم 9 وڵاتە تا مانگی یەک (کانوونی دووەم) خاوەنی بوون، بەم شێوەیەی خوارەوە خەمڵاندووە: رووسیا خاوەنی 5495 کڵاوەیە کە  4309یان سەربازین. ئەمریکا خاوەنی 5177 کڵاوەیە و  3700 کڵاوەی سەربازییە. دوای ئەوان چین دێت بە 600 کڵاوەی ئەتۆمی. پاشان فەرەنسا بە 290 کڵاوەی ئەتۆمی و دوای ئەو بەریتانیا 225، پاشان هیندستان بە 180 و پاکستان بە 170 کڵاوەی ئەتۆمی. 

لە کاتێکدا وا بڕوا دەکرێت ئیسرائیل خاوەنی 90 کڵاوەی ئەتۆمی بێت و لە کۆتایی لیستەکەشدا کۆریای باکوور دێت، کە پێشبینی دەکرێت خاوەنی 50 کڵاوەی ئەتۆمی بێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button