
سەرۆکوزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: بە پشتیوانی خودا و خەڵکی هەرێمی کوردستان دڵنیام ئەم قەیران کۆتایی دێت.
ئەمڕۆ چوارشممە، دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و تاوتوێکردنی دوو تەوەری گرنگ ئەویش پرسی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران و بڕینی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن بەغداوە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو بەغدا بە نایاسایی و بە نا دەستووری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ڕاگرتووە، لەسەرەتاوە لەگەڵ ئەوەدابووین بابەتی مووچە تێکەڵ بە هیچ بابەتێکی سیاسی نەکرێت ئەگەر هاتوو کێشەیەک هەبوو لەو ڕووەوە.
Facebook Comments Box