کوردستانهەواڵ

هەزاران شوێن لە هەولێر داخران

قایمقامی ناوەندی هەولێر دەڵێت: هەر شوێنێک نووسینی سەر تابڵۆکانیان بە زمانی کوردی نەبێت، مۆڵەتی پێ نادرێت و لەکاتی نوێکردنەوەی مۆڵەتی ساڵانەش مۆڵەتەکەی بۆ نوێ ناکرێتەوە.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەندی هەولێر، ئەمڕۆ هەینی، 27ـی حوزەیرانی 2025، ڕایگەیاند: هەزاران شوێن بەهۆی پابەندنەبوونیان بە نووسینی زمانی کوردی لەسەر تابڵۆکانیان داخراون و پێ بژاردنیان بۆ کراوە، لەکاتی پێدان مۆڵەت بە هەر شوێنێک مەرجی سەرەکی دەبێت نووسینی تابلۆکانیان بە کوردی بێت و هەروەها لەکاتی نوێکردنەوەی مۆڵەتەکانیان هەرکەسێک پابەندی بڕیارەکان نەبێت مۆڵەتەکەی بۆ نوێناکرێتەوە.

قایمقامی ناوەندی هەولێر گوتی: لە ماوەی دووساڵدا زیاتر لە دوو هەزار شوێن نووسینی سەر تابڵۆکانیان کراوەتە کوردی و پڕۆسەکەش بەردەوامە، هەروەها پێویستە سەرجەم شوێنە بازرگانی و گەشتیارییەکان پابەندی بڕیار زمانی کوردی بن.

21ـی شوباتی 2023، حکوومەتی هەرێم لە بڕیارێکدا ڕایگەیاند: پێویستە سەرجەم شوێنە گشتییەکان، نووسینی سەر تابڵۆکانیان بە کوردی بێت و هەموولایەک پابەندی بڕیارەبێت، بۆ ئەم مەبەستەش 40ڕۆژ مۆڵەت بە خاوەنەکانیان درا، بۆ ئەوەی پابەندی بڕیارەکە بن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button