
بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەی خانەقین – جەلەولا ‘چوار ئەندامی خێزانێک’ گیانیان لە دەست دا.
سەرچاوەیەک ڕایگەیاند “بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 02ـی تەممووزی 2025، لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان، لەسەر ڕێگەی خانەقین- جەلەولا، چوار ئەندامی خێزانێک گیانیان لە دەست دا و ئەندامێکی دیکەش بریندار بوو.”
سەرچاوەکە باسی لەوەش کرد، قوربانییەکان، باوک و دایک و دوو لە منداڵەکانیانن و منداڵێکی دیکەشیان بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، قوربانییانی ڕووداوە هاتوچۆوەکە، کوردی خەڵکی جەلەولان و نیشتەجێی قەزای کەلارن.
Facebook Comments Box