جیهانهەواڵ

دۆناڵد ترەمپ، جووەکان تووڕە دەکات

ڕوانگەی جوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی جیاوازیی ڕەگەزی لە ئەمەریکا، نیگەرانیی خۆی لە بەکارهێنانی وشەی شایلۆک، لە لایەن سەرۆک ترەمپەوە دەردەبڕێت. 

سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە بەردەم ژمارەیەک لە لایەنگرانی لە ویلایەتی ئاییوا، گوتی: بیر لەوە بکەنەوە، لەمەودا باج لەسەر مردوو و میراتگرەکانی دانانێین. ئیتر پێویست ناکات قەرز لە بانکدارە فێڵبازەکانی هاوشێوەی شایلۆک وەربگرن.

ڕوانگەی جوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی جیاوازیی ڕەگەزی، تووڕەیی خۆی لە بەکارهێنانی وشەی شایلۆک لە لایەن سەرۆک ترەمپەوە دەربڕیوە و بە نیگەرانکەر و دژە سامییەتی لە قەڵەم داوە.

سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، جۆو بایدن، پێشتر وشە’ی شایلۆک’ ی بەکار هێنابوو و بەڵام دواتر دانی بەوەدا نابوو کە هەڵەی کردووە. 

دواتر، ترەمپ لە کاتی گەڕانەوەیدا بۆ واشنتن، لە ناو فڕۆکەکەیدا بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: نەم دەزانی وشەی شایلۆک لای جووەکان نەگونجاوە.

دانیال گۆڵدمان، کۆنگرسمانی دیموکراتەکان لە کاردانەوەیدا بەرانبەر بە قسەکانی ترەمپ گوتی: ترەمپ زۆر چاک دەزانێ شایلۆک مانای چییە و لە ئەنقەست ئەو وشەیەی بەکار هێناوە.

شایلۆک، ناوی کەسایەتییەکی جووی سووخۆرە لە شانۆگەرییە ناودارەکەی شەکسپیر، بازرگانەکەی ڤێنیسیا.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button