کوردستانگرنگ

ڕاگەیێنراوێک لەو گرووپەی پەکەکە کە چەکەکانیان دانا

گرووپێكی نێو پەكەكە كە ژمارەیان لەنێوان 30 بۆ 40 چەكدارە دوای دانانی چەكەكانیان ڕاگەیێنراوێكیان بڵاو كردەوە و دەڵێن به‌ ئیراده‌ی ئازادی خۆمان چه‌كه‌كه‌مان له‌ناو ده‌به‌ین.


 دوای 47 ساڵ لە شەڕی چەكداری ئەمڕۆ هەینی 11-7-2025، گرووپێكی نێو پارتی كرێكارانی كوردستان ( پەكەكە ) لە مەراسیمێكدا كە تیایدا شاندێكی دەم پارتی و نوێنەری سەرۆك بارزانی و هەریەك لە حكومەتەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و توركیا و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان لە ئەشكەوتی جاسەنەی سنووری سوورداش لە پارێزگای سلێمانی چەكەكانیان دانا.


ئەو گرووپە گەریلایەی پەكەكە كە ژمارەیان لەنێوان 30 بۆ 40 كەسە، كە ناویان لەخۆیان ناوە  گرووپی (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی) ڕاگەیێنراوێكیان سەبارەت بە پرۆسەی چەكدانانیان بڵاوكردەوە و دەڵین ئەمڕۆ به‌ ئیراده‌ی ئازادی خۆمان چه‌كه‌كه‌مان له‌ناو ده‌به‌ین، دەشڵێن هیوادارین ئه‌م هه‌نگاوه‌مان ببێت به‌ مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ گه‌له‌كه‌مان.

شەڕی دەیان ساڵەی نێوان چەكدارانی پەكەكە و توركیا لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا بەڕێوەچوو بەو هۆیەوە سەدان گوندی سنووریی هەرێمی كوردستان دەیان ساڵە چۆڵكراون و زیانی گەورە بە جووتیار و كشتوكاڵكار و ئاژەڵدارانی دانیشتووانی ئەو دەڤەرە سنوورییانە كەوتووە، ئەمە جگە لەوەی كە دەیان كەسی سڤیلی دانیشتووی گوندەكانی ئەو ناوچە سنوورییانە هەر بەهۆی هەمان شەڕەوە گیانیان لەدەست داوە، ئەمە سەرەڕای زیانی گەورە بۆ چەندین ناوچەی كەشتیاریی گرنگ، بەتایبەتی لە سنووری پشدەر و ئامێدی.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button