کوردستان

شاخەوان عەبدوڵڵا: ئیتر بەس نیە؟

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پەیامێکی لەبارەی هەڵوێستی بەغدا بەرانبەر هەرێمی کوردستان و مووچەخۆران بڵاوکردووەتەوە و تێیدا دەڵێت: ئیتر کاتی ئەوە هاتووە سنورێک بۆ ئەم بێڕێزی و لەیاسا لادانە دابنرێت، دەشڵێت: خەڵکی کوردستان لە ئێمە دەخوازن چیتر بڕوا بە بەڵێن و  قسە لوسەکانیان نەکەین و هەڵوێستێک رابگەیەنین.

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ناڕەزایی خۆی لە بەرانبەر هەڵوێستەکانی بەغدا دەربڕیووە و پرسیار دەکات، ئیتر بەس نییە؟

شاخەوان عەبدوڵڵا نووسیوویەتی: لەماوەی ڕابردوودا هەموو سنورەکانیان بەزاند، دەستیان برد بۆ قوتی خەڵک و بڕیاری برسی کردن و مردنی خەڵکی کوردستانیان دا ، دەڵێت: ئەم تاوانە لەمێژووی دروستبوونی عێراق تا ئێستا، یەکەمجارە ئەنجام دەدرێت ، ئەوان مووچەیان نەبڕی بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بیدەنەوە، نەوتیان نەگرتەوە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بەری بدەنەوە، دەشڵێت: لەهەمووی خراپتر کات کوشتن و درێژەدان بەم سیاسەتە لەژێر بیانووی جۆراوجۆر، جارێک دادگای ئیتحادی و جارێک دروست کردنی لیژنە ، ئامانجیان ئەوەیە خەڵک زیاتر برسی بکەن. 

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتوویەتی: ئیتر کاتی ئەوە هاتووە سنورێک بۆ ئەم بێڕێزی و لەیاسا لادانە دابنرێت ، دڵنیام حکوومەتی خۆمان خەمێک لەو بابەتە دەخوات و ناهێڵێت لەوە زیاتر خەڵکی ئێمە برسی بکرێت، دەڵێت: خەڵکی کوردستانیش لە ئێمە دەخوازن چیتر بڕوا بە بەڵێن قسە لوسەکانیان نەکەین و هەڵوێستێک ڕابگەیەنین لەبەرانبەر ئەو تاوانەی بەرامبەر خەڵکی کوردستان و هەرێمەکەمان ئەنجامی دەدەن ، ئەوەش هەنگاوە دروستەکەیە .

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button