
رۆژی سێشەممە، 15ـی تەممووز، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا سەرکۆنەی ئەو هێرشانەیان کردووە کە دەکرێنە سەر “ژێرخان و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان.”
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دوێنێ و ئه‌مڕۆ كێڵگه‌ى نه‌وت له ناوچه‌كانى خوورمه‌ڵه و سه‌رسنگ به ئامانج گیراون.
حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق پێويسته هه‌موو ڕێكارێكى به‌په‌له و پێويست بگرێته به‌ر بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و هێرشانه و دۆزينه‌وه‌ى هێرشبه‌ران و سزادانيان. بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.
لە راگەیێندراوەکەدا هۆشداریی دراوە کە “ئه‌و هێرشانه سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى وڵات و وه‌به‌رهێنانى ناوخۆيى و بيانى ده‌خه‌نه مه‌ترسييه‌وه.”
دەقی راگەیێندراوەکە:
به تووندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشانه ده‌كه‌ين كه به درۆن ده‌كرێنه سه‌ر ژێرخان و ناوچه جیاجياكان له هه‌رێمى كوردستان و له‌و چوارچێوه‌يه‌دا دوێنێ و ئه‌مڕۆ كێڵگه‌ى نه‌وتييان له ناوچه‌كانى خورمه‌ڵه و سه‌رسنگ به ئامانج گرتووه.
حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق پێويسته هه‌موو ڕێكارێكى به‌په‌له و پێويست بگرێته به‌ر بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و هێرشانه و دۆزينه‌وه‌ى هێرشبه‌ران و سزادانيان. ئه‌و هێرشانه سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى وڵات و وه‌به‌رهێنانى ناوخۆيى و بيانى ده‌خه‌نه مه‌ترسييه‌وه.
سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان