کوردستانگرنگهەواڵ

بە درۆن هێرشکرایە سەر دهۆک

لەڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی هاند ئۆیلی ئەمریکی لە باعەدرێ لە پارێزگای دهۆک.

ماوەی چەند ڕۆژێکە لەڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراو کێڵگە نەوتییەکان و ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئامانج دەگیرێت، پێشتریش ژمارەیەک هێرشی درۆنی کراونەتە سەر فرۆکەخانەکان و بنکەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان.

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی تەممووزی 2025، لە کاتژمێر 7:14، لەڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی هاند ئۆیلی ئەمریکی لە باعەدرێ لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە.

 بەیانی ئەمڕۆش لەرێگەی سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو هیرش کرایە سەر هەردوو کێڵگەی نەوتی کێڵگەی نەوتی DNO لە پیشخابوور لە و کێڵگەی نەوتی DNO لە تاوکێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button