کوردستانگرنگهەواڵ

ڕاگەیاندراوێك لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە

ئەمڕۆ ڕێكەوتی 17ی تەمووزی 2025 بۆ جارێكی دیكە كاتژمێر 10:55 لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرش كرایە سەر كێڵگەی نەوتی DNO لە تاوكێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، هێرشەكە زیانی گیانی و ماددیی لێنەكەوتووەتەوە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی كوردستان بە توندی ئیدانە و شەرمەزار دەكات و چەند جارێكیش داوای لە حكومەتی فیدراڵی و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی كردووە بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی نزیك بەم ناوچانە و گیانی كارمەندانی مەدەنیی بپارێزن و ڕێگری لە هێرشەكان بۆ سەر هەرێمی كوردستان و كەرتی وزە بکەن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button