کوردستانهەواڵ

لەسەر کێشەی زەویوزار دوو کەس کوژران

قائیمقامی چەمچەماڵ رایگەیاند، لە گوندێکی سنووری قادر کەرەم، دوو کەس بەهۆی کێشەی زەویوزارەوە کوژران.

ئەمڕۆ هەینی ١٨ی تەمموزی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی قائیمقامی چەمچەماڵ رایگەیاند لە گوندی برایم غوڵام سەر بە سنووری قادر کەرەم، لەسەر کێشەی زەویوزار دوو کەس کوژران.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لە کوژراوەکان خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە، لێکۆڵینەوە لەسەر دۆسیەکە بەردەوامە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button