جیهانکوردستانگرنگهەواڵ

لە کۆتایدا عێراق دانی بە گرێبەستە نەوتیەکانی هەرێم لەگەڵ ئەمریکا نا

ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی لەسەر سکاڵای دوو پەرلەمانتار کۆبووەوە کە هەردووکیان دژی گرێبەستە نەوتییەکانی مانگی ئایاری ئەمساڵی نێوان کوردستان و کۆمپانیا ئەمریکییەکان تۆماریانکردبوو، دادگاکەش یەکێک لە سکاڵاکانی پوچەڵکردەوە و سکاڵاکەی دیکەشی ڕەتکردەوە.

مانگی ئایاری ئەمساڵ و لە چوارچێوەی سەردانەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکا، دوو گرێبەستی بەرهەمهێنانی غازی سرووشتی لە نێوان هەرێمی کوردستان و هەردوو کۆمپانیای “HKN ENERGY, WESTERNZAGROS” ئەمریکی بە بەهای 110 ملیار دۆلار، واژۆ کران.

ئەمڕۆ یەکشەممە دادگای فیدڕاڵی لەسەر دوو سکاڵا کۆبووەوە، سکاڵای یەکەم لەلایەن باسم غەنیمەش، ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق تۆمارکرابوو و تیایدا داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە نەوتییەکانی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان کرابوو، داواشکرابوو حکومەتی کوردستان پابەند بکرێت بە واژۆنەکردنی هیچ گرێبەستێک لە داهاتوودا بەبێ ڕەزامەندی حکومەتی عێراق، دادگا بڕیاری کۆتایی خۆی لەسەر ئەم سکاڵایەدا و ڕەتیکردەوە.

سکاڵای دووەم لەلایەن رائد حەمدان، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق تۆمارکرابوو و تیایدا داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە نەوتییەکان و دەرکردنی فەرمانێکی سالاری کردبوو بۆ ڕاگرتنی کارکردن بەو گرێبەستانە، دادگای فیدڕاڵی ئەم سکاڵای پوچەڵکردەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button