
بۆ ئاسانکردنی باری گوزەرانی هاووڵاتییانی، ئەنجوومەنی وەزیران لەمساڵدا ژمارەیەک بڕیاری بۆ لێخۆشبوونی دەرکرد.
لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی سیاسەتی حکومەتی هەرێـمی کوردستان بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان و ئاسانکردنی باری گوزەران و ژیانیان، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەمساڵدا ژمارەیەک بڕیاری بۆ لێخۆشبوون لە هاووڵاتییانی لە بڕێک پارە دەرکرد.
لە تازەترین ژمارەی ڕۆژنامەی “وەقایعی کوردستان”دا هاتووە: بە بڕیاری ژمارە 281ـی ساڵی 2025ـی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران کە تایبەتە بە لێخۆشبوونی بڕی پارەی ماوەی پێشینەی هاوسەرگیریی کوڕ و کچی شەهیدان.
-بە بڕیاری ژمارە 282ـی ساڵی 2025ـی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، کە تایبەتە بە درێژکردنەوەی ماوەی کارکردن، بە لێخۆشبوون لە سزای سەرپێچیی هاتووچۆ.
-ڕێنمایی ژمارە 2ـی ساڵی 2025ـی وەزارەتی دارایی و ئابووریی تایبەت بە ئاسانکاریی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان.
ئەم بڕیارانە سوودی بە ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییان گەیاندووە و بڕە پارەیەکیان بۆ دەگەڕێتەوە کە دەبوو بیدەن.