
ئەمڕۆ پێنجشەممە،24ـی تەممووزی 2025، دژە تیرۆری عێراق دەستگیرکردنی 10 ئەندامی داعشی لە ئۆپەراسیۆنە جیاجیاکان لە سەرانسەری شەش پارێزگا ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەکدا دژە تیرۆری عێراقی ڕایگەیاندووە، هێزەکانیان زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی تایبەتیان لە ناوچە جیاجیاکانی وڵات کردووە، لە ئەنجامدا 5 کەسی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش و لە پارێزگای دیالە، سەڵاحەددین، نەینەوا و کەرکووک دەستگیرکردووە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، “لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیادا سێ تیرۆریست لە پارێزگای ئەنبار دەستگیرکراون، هەروەها دوو تیرۆریستیش لە ناوچەی جیادا دەستگیرکراون ئەوەش بە هەماهەنگی لەگەڵ دژە تیرۆری سلێمانی.
دژە تیرۆری عێراق ڕاشیگەیاند گەڕان و لەناوبردنی شەش حەشارگەی لە بیابانەکانی باشووری ڕوتبە لە پارێزگای ئەنبار کردووە.
Facebook Comments Box