کوردستانهەواڵ

بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان باشتر دەكرێت

بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، لەڕێگەی بە ئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراك، سەرجەم ئەو ناوانە لە سیستم دەردەهێنرێن كە لە دەرەوەی وڵاتن یان دووبارەن یانیش نایاسایی و بێگانەن، لەبەرامبەریشدا جۆر و بڕی بەشەخۆراك باشتر و زیاتر دەكرێت.

 سەروەر هاواری، بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئاژانسە نێودەوڵەتییەكان هاوكارمانن لە جێبەجێكردنی پرۆسەی بە ئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراك، پرۆسەكە بەردەوامە و سەرەتای مانگی داهاتوو كۆتایی بەو وادەیە دێت كە دراوە بە هاووڵاتیان بۆ ئەوەی خۆیان لە سیستمەكە تۆمار بكەن، ئامانج لە پرۆسەكە باشتركردنی جۆر و بڕی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیانە.


-لە گفتوگۆكانمان لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراق باسی ئەوە كراوە كە یەكێك لە ئامانجەكانی بە ئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراك، ئەوەیە كە ناوی زیادە و دووبارە و نایاسایی و بێگانە لە سیستمەكە دەربهێندرێت و لەبەرامبەردا  لە بودجەی وڵات بڕە پارەیەكی زیاتر دابین بكرێت و لەو ڕێگەیەوە جۆر و بڕی بەشەخۆراكەكان باشتر و زیاتر بكات، بۆ نموونە ئێستا ئەگەر حەوت جۆر خۆراك دابەش بكرێت، هەوڵەكە بۆ ئەوەیە لە داهاتوودا چەند جۆرێكی دیكەی خۆراك كە پێویستن بۆ ژیانی هاووڵاتیان زیاد بکرێن و دابەش بكرێن.

لە ساڵی 2024 نۆ بەشەخۆراك و نۆ بەشەئارد دراوە بە هەر خێزانێك كە پسوولەی خۆراكی هەبێت، كە ئەمەش هاوسەنگیی نرخ لە بازاڕ ڕادەگرێت و كاریگەریی ڕاستەوخۆی بۆ ڕێگریكردن لە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراكە سەرەكییەكان هەیە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button