
لە ئاکرێ کەسێک بۆ بەدەستهێنانی پارە، سیحر و جادووی بۆ پیاو و ژنان کردووە و هەڵیخەڵەتاندوون، پۆلیس دۆزییەوە و دەستگیری کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ـی تەمموزی ٢٠٢٥، پۆلیسی ئاکرێ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، نوسینگەی نەهێشتنی تاوانـی سیپە تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە کە هەستاوە بە کردنی سیحر و جادوو بۆ ژنان و پیاوان بەمەبەستی لێکجیاکردنەوە و بەیەک گەیاندنیان.
ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتبار ئەو کارەی لە بەرامبەر وەرگرتنی پارەدا ئەنجامداوە و لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا چەندین بەڵگە و سیحر و جادو دەستیان بەسەرداگیراوە.
پۆلیسی ئاکرێ دەشڵێت، تۆمەتبار لە لێکۆڵینەوەکاندا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، لەئێستاشدا بە پێی ماددەی ٢٤٠ لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە
Facebook Comments Box