کوردستانگرنگهەواڵ

پرۆژەیەکی گرینگ لە هەڵەبجە 85%ـی کارەکانی تەواو بووە

کارەکانی پرۆژەی سایلۆی ستیلی هەڵەبجە گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و تا ئێستا 85%ـی کارەکانی تەواو بووە.

لە چوارچێوەی بایەخدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پتەوكردنی ژێرخانی ئابووری و زامنكردنی ئاسایشی خۆراك، كارەكانی پرۆژەی سایلۆی ستیلی هەڵەبجە بەرەو تەواوبوونە، ژمارەیەك سایلۆی نوێش لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان لەجێبەجێكردندان و لە ئاییندەدا تەواو دەكرێن.

ماڵپەڕی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كورستان لەبارەی پرۆژەكە ڕایگەیاند، سایلۆی هەڵەبجە توانای هەڵگرتنی 40 هەزار تۆن گەنمی هەیە و لە 16 عەمبار، 19 كۆگە، باڵەخانە و چەندین بەشێك پێكدێت.

 تێچووی پرۆژەی سایلۆی ستیلی هەڵەبجە، 26 ملیار دینارە؛ ماوەی جێبەجێکردنی 700 ڕۆژە و لە ئێستادا 85%ـی کارەکانی تەواو بووە بڕیارە لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوودا بکرێتەوە.

سایلۆی ستیلی هەڵەبجە، کاریگەریی گەورەی لە پەرەپێدان و كۆگاكردنی گەنمی جووتیارانی ناوچەکە دەبێت و پاڵپشتییەکی گرنگە بۆ جووتیارانی کوردستان، لەچوارچێوەی پاڵپشتیكردنی بەرهەمی خۆماڵی و سەقامگیركردنی ئاسایشی خۆراك.

 تەنها لەماوەی كاركردنی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەریەك لە سایلۆكانی (قوشتەپە، بەردەڕەش، هەڵەبجە و كەلار) درووستكراون و كارەكانی چەند سایلۆیەكی نوێش لە تەواوبووندان.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button