جیهانگرنگهەواڵ

جێگیری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی رووسیا بە گاڵتەجاڕیەوە وەڵامی هۆشدارییەکەی ترەمپ دەداتەوە

مێدڤێدێڤ بە گاڵتەجاڕیەوە وەڵامی هۆشدارییەکەی ترەمپ دەداتەوە، دەستە بکوژە ئەتۆمییەکەی ڕووسیای بیر دەخاتەوە.

دیمیتری مێدڤێدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا وەڵامی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکای دایەوە و گوتی: “بە وردی قسەکانم هەڵدەبژێرم، بە قسەکانم  پێ ناخەمە ناوچەیەکی مەترسیدار”.

مێدڤێدێڤ، سەرۆکی پێشووی ڕووسیا، وەڵامی پۆستەکەی ترەمپی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیالی دایەوە و جەختی لەوە کردەوە، لێدوانە تووڕەییەکەی پشتڕاستی دەکاتەوە کە ڕووسیا ڕاستە و لەسەر ڕێگای ڕاستە. 

مێدڤێدێڤ لە تەلەگرامدا نووسیویەتی: سەبارەت بەو هەڕەشانەی ترەمپ لە ڕێگەی پلاتفۆرمی تروس سۆشیال لە دژی من کردوویەتی، ئەگەر قسەکانی سەرۆکی پێشووی ڕووسیا کاردانەوە دەمارگیرانەکەی، سەرۆکی ‘بەهێز’ی ئەمەریکا بورووژێنێت، ئەوا ڕووسیا ڕاست دەکات و لەسەر ئەو ڕێگایە ڕاستەیە کە بۆ خۆی هەڵیبژاردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، سەبارەت بەوەی کە ترەمپ پێیوایە ئابووری ڕووسیا و هیندستان مردووە، با ترەمپ فیلمە زۆمبییە دڵخوازەکانی لەبیربێت کە دەستێکی مردووی نەبوو، چەند دەتوانێت مەترسیدار بێت!”

جێی ئاماژەیە کە سیستەمی “دەستی مردوو” بە وەڵامی یەکلاکەرەوەی ڕووسیا بۆ هەڕەشە ستراتیجییەکانی دەرەکی دادەنرێت. ئەم سیستەمە دڵنیایی دەدات لە هەڵدانی مووشەکە ئەتۆمییەکان تەنانەت ئەگەر دوژمن سەرکردایەتی باڵای وڵات و هەموو پەیوەندییەکان و سەرکردایەتی سەربازی لە ڕووسیا لەناو ببات، ئەمەش بە هەڵدانی هەموو مووشەک و بۆمبە ئەتۆمییەکان بەسەر دوژمندا بۆ لەناوبردنی تەواوەتی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 31ـی تەممووزی 2025، سەرۆکی ئەمەریکا بە تۆنێکی هەڕەشەئامێزەوە قسەی بە دیمیتری مێدڤێدێڤ، سەرۆکی پێشووی ڕووسیا گوت و بێزاری خۆی لە لێدوانەکانی دەربڕی. هەروەها ترەمپ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیال نووسیویەتی: “بە مێدڤێدێڤ، سەرۆکی پێشووی شکستخواردووی ڕووسیا کە پێی وایە هێشتا سەرۆکە، بڵێن؛ ئاگاداری قسەکانی بێت. بەقسەکانی ناوچەکە بەرەو مەترسی دەبات!”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button