جیهانکوردستانگرنگهەواڵ

گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان دەست پێدەکەنەوە

پارێزگاری هەولێر و کونسوڵی گشتی کۆماری ئەرمینیا لە ھەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەولێر و یەریڤان کرد و دووپاتیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییە کلتووری و ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەرمینیا کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 3ـی ئابی 2025،  ئومێد خۆشناو پارێزگای هه‌ولێر، پێشوازی لە رافایێل مۆڤسیسیان کونسوڵی گشتی کۆماری ئەرمینیا لە ھەرێمی کوردستان وکریستۆفەر ئارا ئاگوپ بابێریان و جێگری كونسوڵی ئەرمینیا کرد. 

بەپێی ڕاگەیەندراوی پارێزگای هەولێر، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر وێرای پیرۆبایی دەستبەکاربوونی لە رافایێل مۆڤسیسیان کونسوڵی گشتی کۆماری ئەرمینیا لە هەولێر‌، دووپاتی کردەوە ڕەوەندی ئەرمەنی وەک دانیشتووانی شارەکە دەبیندرێن و مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و حکومەتی کوردستانیش داکۆکی زۆریان لێ دەکات، هیوای خواست کەناڵی پەیوەندیەکانیان لە رێگەی کەلتوورو هونەرو گەشت و گوزار فراوانتر بێت، بۆ ئه‌وه‌ش خۆشحاڵی نیشاندا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی هه‌ولێرو یه‌ریڤان .

کونسوڵی گشتی کۆماری ئەرمینیا لە ھەرێمی کوردستان، خۆشحاڵی به‌ ئارامی و پرۆسەی خێرای ئاوه‌دانی‌ لە هه‌ولێر نیشاندا، هاوکات داوای کرد پەیوەندییەکانیان لەڕێگەی کەناڵەکانی کەلتووری و هونەری و گەشتیاری لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەرە پێ بدەن .

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button