جیهانکوردستانگرنگهەواڵ

نێچیرڤان بارزانی.. تیرۆر هێشتا مەترسییەکی جیهانییە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی هێڕشکردنە سەر دوو تاوەرە بازرگانییەکانی شاری نیۆیۆرکی ئەمریکا. کە بە ( یانزەی سێپتێمبەر ناسراوە) پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێککەوتی ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر پەیامێکی هاوخەمی بۆ ساڵیادی هێڕشەکانی بۆ سەر شارەکانی نیۆیۆرک و واشنتۆی ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڵاوکردوە.

لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێم هاتووە “هه‌رێمی كوردستان له‌ 21هه‌مین ساڵیادی هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ردا هاوسۆزی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دووپات ده‌كاته‌وه‌”

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی هەڕەشەی تیرۆرەوە بەو بۆنەیە لە پەیامەکەی دەلێت “تیرۆر هێشتا مەترسییەکی جیهانییە و پێویستە لە ڕووبەڕووبوونەوە و شکستپێهێنانیدا بە یەکگرتوویی بمێنینەوە”

جێگەی ئامژەیە لە ساڵی ٢٠٠١ لەلایەن چەند کەسێکی بەڕەچەڵەک سعوودیە کە ئەندامانی ڕێکخراوی ” ئەلقاعیدە” بوون، دوای بەبارمتەکردنی چەند فڕۆکەیەکەوە. بە فڕۆکە بارمتەگیراوەکانەوە، خۆیان بە دوو تاوەرە بازرگانییەکەی شاری نیۆیۆرک و باڵەخانەی وەزارەتی بەرگری (پنتاگۆن)ی ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کێشاو نزیکەی ٤هەزار کەس لەو ڕووداوە گیانیان لەدەستدا.

ئەم ڕۆژە بە (یانزەی سێپتێمبەر) یا (١١ی ٩) ناوی دەهێندریت. دوای ئەم ڕووداوە کاریگەری زۆری بەسەر جیهاندا هەبوو.

ئەمریکا ڕێکخراوی “ئەلقاعیدە”ی بە بەرپرسی ئەم هێڕشانە تۆمەتبارکردوو ‌هێڕشی کردە سەر ئەفگانستان و عێڕاق. هەردوو ڕژێمی “تاڵیبان” و “بەعسی عێڕاقی” کۆتا پێ ‌هێنا.

– هەولێر

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button