
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، لەمەودوا نابێت کرێی کرێکاری ناکارامە مانگانە لە 450 هەزار و رۆژانە لە 15 هەزار دینار کەمتر بێت. بریکاری وەزارەتەکە دەڵێت، هەر خاوەن کارێک پابەند نەبێت لێپێچینەوەی لێ دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 5ی ئابی 2025 وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “لەسەر راسپاردەی نووسینگەی بەرێز سەرۆکوەزیران، رەزامەندی درا کە نابێت کرێی کرێکاری ناکارامە لە مانگێکدا 450 هەزار دینار کەمتر بێت.”
زەکیە سەید ساڵح، بریاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بە رایگەیاند: “بڕیارەکە لە بەرژەوەندی کرێکارانی ناکارامەیە، کە پێشتر دەبوو کەمترین کرێیان 350 هەزار دینار بێت”.
بریکاری وەزارەتی کار گوتیشی: “هەرکەسێک پابەندی بڕیارەکە نەبێت و کرێی لەوە کەمتر بداتە کرێکار، ئەوە بەگوێرەی یاسای کار دەدرێتە دادگە و لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت”.
بەگوێرەی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران، نابێت کرێی رۆژانەی کرێکاری ناکارامە لە 15 هەزار دینار کەمتر بێت.
نووسراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ژمارە 9410ـی لەسەرە و 03ـی ئاب لە وەڵامی نووسراوی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە ناونیشانی “رەزامەند”ی دەرکراوە.