کوردستانگرنگهەواڵ

شاندی هەرێم بەرەو بەغدا بەرێکەوتن

شاندی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوتن و بڕیارە لەگەڵ هاوتاکانیان لە وەزارەتی دارایی عێراق، هەڵوەستە لەسەر خەرجی و داهاتی مانگەکانی شەش و حەوت بکەن.

لە کۆبوونەوەی دوێنێ سێشەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، داوای کردووە کە شاندێک لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی بەغدا بکات بۆ ئەوەی ئەو لیژنانەی پێشتر پێکهێنرابوون، دەست بە کارەکانیان بکەن.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “شاندەکە لە وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان پێکهاتوون، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ هاوتاکانیان لە وەزارەتی دارایی عێراق کۆدەبنەوە و ڕوونکردنەوە لەسەر خەرجی و داهاتی مانگەکانی شەش و حەوت دەدەن، لەو پەراوێزەشدا پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەخرێتە بەرباس.”

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی مانگەکانی شەش و حەوت، تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی شەشی ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە، جگە لەوەی داهاتی نانەوتی مانگی شەش ئامادەکراوە، تەنیا ماوەتەوە سەر ئەوەی بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button