کوردستانگرنگهەواڵ

پرۆژەیەکی گرینگ دەگاتە ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین

دوای گەیشتنی پڕۆژەی ڕووناکی بە ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و زاخۆ، لەماوەی داهاتوو پرۆسەکە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕینیش دەگرێتەوە، لەوچوارچێوەیەشدا زیاتر لە 100 هەزار هاوبەش سوودمەند دەبن.

پڕۆژەی ڕووناکی، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرنامە ئەوەیە تا کۆتایی ساڵی 2026 هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان ببنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری، هەموو قەزا و ناحییەکانیش دەگرێتەوە.

تیمی پڕۆژەی ڕووناکی رایانگەیاند، “بە ئەگەری زۆرەوە پێش کۆتایی ئەمساڵ پڕۆژەی ڕووناکی، دەگاتە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و کارەبای هاووڵاتیان دەکرێت بە 24 کاتژمێری.”

لە سنووری ئیدارەی راپەڕین 110 هەزار هاوبەشی کارەبا هەیە، سەرووی 90%ـیان پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button