
ڤۆلۆدێمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ئاشکرای دەکات، دەکرێت کۆبوونەوەی لەگەڵ ڤلادێمیر پووتین هاوتا ڕووسییەکەی دوای ڕێککەوتنی گەرەنتییە ئەمنییەکان ئەنجام بدرێت.
دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە ئەلاسکا کۆبوونەوە و دوای سێ ڕۆژ ترەمپ لە کۆشکی سپی لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا و بەشێک لە سەرکردەکانی ئەوروپا کۆبوویەوە، زێلینسکی، ئامادەیی خۆی بۆ بینینی پووتین دەربڕی و ترەمپش ئاشکرای کرد دیدارەکەی نێوانیان ڕێکدەخات.
ڤۆلۆدێمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند،” دەمانەوێت لەماوەی حەوت بۆ 10 ڕۆژدا تێگەیشتنێکمان بۆ گەرەنتی ئەمنی هەبێت و لەسەر بنەمای ئەو تێگەیشتنە، ئامانجمان ئەوەیە کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لەگەڵ پووتین و ترەمپ ئەنجام بدەین.
لەبارەی شوێنی کۆبوونەوەکە زێلێنسکی دەڵێت، دەکرێت کۆبوونەوەکە لە سویسرا، نەمسا یاخوود لە تورکیا ئەنجام بدرێت.”



