
لە هێرشەکەی شەوی پێنجشەممەی لالەزار، زیان بەر ماڵ و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییانی نیشتەجێی نزیک لەو ناوچەیە کەوت، تیمەکانی پارێزگای سلێمانی لەمڕۆوە دەست دەکەن بە چاککردنەوە و قەرەبووکردنەوەیان.
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی چواردەوری شوێنی نیشتەجێبوونی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەلیان گرت و دوای گرژی ڕووبەڕوو بوونەوە، دواجار بەرەبەیانی ئەمڕۆ لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی برای و ڕێبوار حامید حاجی غالی دەستگیر كران، سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان لەهەردوولا گیانیان لەدەستدا و 15ـی دیکەش بریندار بوون، جگە لەوەی زیان بەر باڵەخانە و خانوو و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان کەوت.
لێدوانی فەرمی:لە هێرشەکەی شەوی پێنجشەممەی لالەزار، زیان بەر ماڵ و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییانی نیشتەجێی نزیک لەو ناوچەیە کەوت، تیمەکانی پارێزگای سلێمانی لەمڕۆوە دەست دەکەن بە چاککردنەوە و قەرەبووکردنەوەیان.چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی چواردەوری شوێنی نیشتەجێبوونی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەلیان گرت و دوای گرژی ڕووبەڕوو بوونەوە، دواجار بەرەبەیانی ئەمڕۆ لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی برای و ڕێبوار حامید حاجی غالی دەستگیر كران، سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان لەهەردوولا گیانیان لەدەستدا و 15ـی دیکەش بریندار بوون، جگە لەوەی زیان بەر باڵەخانە و خانوو و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان کەوت.لێدوانی فەرمی: شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی لە گەشتی هەواڵەکانی 09:00ـی ئاڤا میوان بوو، گوتی، “لەمڕۆوە تیمی هونەری دەستبەکار دەبێت و قەرەبووی زیانی باڵەخانە و ماڵ و ئۆتۆمبێلەکانی لالەزار دەکاتەوە، تیمەکان دەستکراوە کراون و بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ کارەکانیان دەکەن، هاوکات هیچ زەرەر و زیانێک بەبێ قەرەبوو تێناپەڕێت.”گوتیشی، “تاوەکو ئێستا خەمڵاندنی دروست بۆ زیانەکان نەکراوە، دوای قەرەبووکردنەوەی هاووڵاتیان قەبارەی زیانەکان دیاردەبێت
گوتیشی، “تاوەکو ئێستا خەمڵاندنی دروست بۆ زیانەکان نەکراوە، دوای قەرەبووکردنەوەی هاووڵاتیان قەبارەی زیانەکان دیاردەبێت