کوردستانهەواڵ

چاڤیلاند دادەخرێت

بەگوێرەی نووسراوێکی فەرمی کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەرچووە، بڕیاری داخستنی پڕۆژەی گەشتیاری “چاڤیلاند” لە شاری سلێمانی دراوە، بەڕێوەبەری گشتیی باج و خانووبەرەی میری ئاماژە بەوەدەدات، کە هەر شوێنێک باج قەرزار بێت و باج نەدات، دادەخرێت.

بەگوێرەی نووسراوێک کە لە ڕێککەوتی 21ی تەمموزی 2025دا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری دەرچووە و ئاراستەی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سلێمانی کراوە بە مەبەستی جێبەجێکردن، گرێبەستی ئەو زەوییەی پڕۆژەکەی لەسەر دروستکراوە هەڵوەشاوەتەوە.

د. کەمال وەرتی، بەڕێوەبەری گشتیی باج و خانووبەرەی میری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، “هەر شوێنێک باج قەرزاری حکومەت بێت و باج نەدات، یاسا ئەو دەسەڵاتەی پێداوە کە گرێبەستی هەڵبوەشێنێتەوە.”

پڕۆژەی چاڤیلاند یەکێکە لە پڕۆژە گەشتیارییە دیارەکانی سلێمانی و لە ساڵانی ڕابردوودا ڕووبەڕووی چەندین کێشەی یاسایی و دارایی بووەتەوە، لەوانە قەرز و سکاڵای خاوەن پشکەکان.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button