کوردستانهەواڵ

ڕووداوێکی هاتوچۆ قوربانی لێ کەوتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، 27ـی ئابی 2025، ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لەجۆری پێکدادان لەسەر ڕێگای پشتێنەی کەلار کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکیش برینداربوو.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ بەیانی ئەمڕۆ، دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەجۆری ‘مان تەنکەر’ بەئاراستە کەلار هاتووە و ‘داف تەنکەر’ بەئاراستەی گردە گۆزینە ڕۆیشتوو، لە سەر ڕێگای پشتێنەی پێکیانداداوە بەهۆیەوە شۆفێری ئۆۆمبێلی جۆری داف تەنکەر گیانی لەدەستداوە کەلەدایک بووی ساڵی 1985، شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری مان تەنکەر لەدایک بووی ساڵی 1983یە، بەسەختی برینداربوە، دوای وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بریندارەکە ڕەوانەی سلێمانی کرا.

هەروەها لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێکردوە بەمەبستی زانینی هۆکارو چۆنیەتی ڕووداوەکە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button