کوردستانهەواڵ

کرێکارێک لە هەولێر لەسەر کارەکەی گیانی لەدەستدا

کرێکارێکی پرۆژەی رێگەی هەولێر – کۆیە، لەسەر کارەکەی رۆڵە (عادیلە) بەسەریدا رۆیشت و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

محەممەد خالید، بەڕێوەبەری پڕۆژەی رێگەی هەولێر – کۆیە لە بەڕێوەبەرایەتیی رێگەوبانی هەولێر رایگەیاند: “کرێکارەکە لە تەنیشت عادیلەکە خەوتبوو، شۆفێرێکی دیکە ئاگای لێ نەبووە و عادیلەکەی خستووەتە کار و بەسەریدا رۆیشتووە”.

رووداوەکە نزیک کاتژمێر 10:00ـی بەیانی ئەمڕۆ روویداوە. ئەو کرێکارەکەی گیانی لەدەستداوە خەڵکی گوندێکی ناوچەکەیە بە ناوی گوندی حاجی وسوو.

تیمێکی پۆلیسی هەولێر چوونەتە شوێنی رووداوەکە و شۆفێری رۆڵەکەیان دەستبەسەر کردووە.

تەرمی هاونیشتمانییەکە رەوانەی دادپزیشکیی کۆیە کراوە.

هاوکار عەلی، گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە رایگەیاند: “ئەو کرێکارەی گیانی لەدەستداوە باوکی پێنج منداڵە”.

بەگوێرەی ئاماری سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو 21ـی ئاب، 32 کارێکار لەکاتی کاردا گیانیان لەدەستداوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button